ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، سووختبه‌رێكی به‌لووچ به ناوی “محه‌ممه‌د ئه‌ربابی” خه‌ڵكی شارستانی سه‌رباز، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، هێزه‌كانی یگانی مێرساد به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت ئۆتومبێلی ئه‌و سووختبه‌ره‌یان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و ماشێنه‌كه وه‌گه‌ڕاوه. له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه دا، “محه‌ممه‌د ئه‌ربابی” گیانی له‌ده‌ست داوه و هێزه‌كانی ڕژیم شوێنی ڕووداوه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه.