ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “گداعه‌لی سابرموتله‌ق” ته‌مه‌ن ٦٢ ساڵ، “موحسن ئه‌مرایی” خه‌ڵكی گوهده‌شت و “عادڵ دامه‌نی” خه‌ڵكی ئێرانشار، له زیندانه‌كانی ڕه‌شت، قزلحه‌سار و چابه‌هار جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “گداعه‌لی سابرموتله‌ق” پێشتر به بیانووی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سازمانی “موجاهدینی خه‌لق” ده‌ستبه‌سه‌ر و ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی په‌روه‌نده‌كه‌ی داخرا، به‌ڵام دۆسیه‌كه‌ی بۆ جارێكی تر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه كرایه‌وه و ناوبراو ده‌ستی دایه مانگرتن. ڕۆژی ڕابردوو حوكمی ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوه به‌ساڵاچووه له زیندانی ڕه‌شت جێبه‌جێكرا. هه‌روه‌ها سزای له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی كوهده‌شت به ناوی “موحسن ئه‌مرایی” كه پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، ڕۆژی ڕابردوو له زیندانی قزلحه‌سار چووه بواری جچبهجێكرانهوه. شایانی باسه كه دوو كه‌سی دیكه‌ش به ناوه‌كانی “ئێقباڵ شۆكرۆڵڵاهی” و “حه‌مید به‌خشایش” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵی به‌لووچ به ناوی “عادڵ دامه‌نی” كه له ته‌مه‌نی ١٦ ساڵی دا به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، به‌یانی یه‌كشه‌ممه له زیندانی چابه‌هار له‌سێداره دراوه.