ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له دوورگه‌ی خارك، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان، كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌ڵانانی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م حه‌قی سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی بوون.