ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی كارخانه‌ی نه‌وه‌رد و لووله‌ی پۆڵاینی ئه‌هواز بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی نه‌وه‌رد و لووله‌ی پۆڵاینی ئه‌هواز خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێ هێڵی هه‌ژاری، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ده‌رمانی، هه‌روه‌ها پێدانی پاداش و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون.