لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی شیراز به سه‌رۆكایه‌تی قازی ساداتی، “محه‌ممه‌د داوه‌ری” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شیرازی به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به سێ ساڵ زیندان، به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری و سێ ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات، زه‌وتكردنی پاسپۆرت و قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، هه‌روه‌ها دوو ساڵ دوورخستنه‌وه بۆ شارستانی به‌ردسیر له كرمان مه‌حكووم كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، دادگای ئینقلابی شیراز سه‌باره‌ت به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی پێ نه‌بووه، هه‌روه‌ها به‌شێكی دیكه له په‌روه‌نده‌ی ئه‌و چالاكه كرێكارییه سه‌باره‌ت به بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه دایه. جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی “محه‌ممه‌د داوه‌ری” ڕۆژی ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، به‌بێ به‌شداری خۆی له لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی شیراز به‌ڕێوه‌چوو. ناوبراو كارناسی ئه‌ندازیاری عومران له زانكۆی یاسووج و خوێندكاری بواری كارناسی ئه‌رشه‌د له زانكۆی گوڵستانی شیرازه. شایانی باسه كه ئه‌و چالاكه كرێكارییه پێشتریش پێشینه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردن و زیندانی هه‌یه.
