کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی هه‌واڵنێرێك له‌ زیندانی ڕه‌شت

گیانله‌ده‌ستدانی هه‌واڵنێرێك له‌ زیندانی ڕه‌شت 1

هه‌واڵنێرێكی به‌ندكراو له‌ زیندانی ڕه‌شت به‌ ناوی “محه‌ممه‌د میرقاسم زاده‌”،  له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بوو و گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د میرقاسم زاده‌” به‌هۆی له‌قاودانی گه‌نده‌ڵی نوێنه‌ری شارستانی سه‌ومه‌عه‌سه‌را له‌ مه‌جلیسی ڕژیم، سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كرا و له‌لایه‌ن هێزه‌ز ئینتزامییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. به‌وته‌ی سه‌چاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و به‌ندكراوه‌ له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕه‌شت، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دادگوسته‌ری گیلان و هاوده‌سته‌كانی به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه‌. ناوبراو له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه‌ و گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به‌ ئه‌مڕۆ ئاكامێكی نه‌بووه‌.