ڕۆژی شه‌ممه ٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بازاڕیانی به‌نده‌ر گه‌ناوه له پارێزگای بووشێهر له ئاست گوشاره‌كانی حكوومه‌ت بۆ وه‌رگرتنی باج و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر به‌له‌مه‌كانیاندا مانیان گرت.
به‌وته‌ی بازاڕیانی ناڕازی، ئیداره‌ی گۆمرۆك به ئه‌نقه‌ست ده‌ستی به‌سه‌ر به‌له‌می خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه‌دا گرتووه و ڕێگه نادات كه‌لووپه‌له‌كانیان ته‌رخیس بكرێن. شایانی باسه كه بازاڕیان چه‌ند جارێك دژ به هه‌ڵسووكه‌وتی مه‌ئموورانی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێك نه‌چووه به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه. بازاڕیانی ناڕازی پاش داخستنی دووكانه‌كانیان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه و داوایان كرد ئه‌و باجه زۆره‌ی به‌سه‌ریاندا سه‌پێندراوه كه‌م بكرێته‌وه و ڕێگه بدرێت ڕه‌ونق به كه‌سب و كاریان بده‌ن.