ڕۆژی شه‌ممه ٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كه‌مئه‌ندامانی شارستانی ئێسفهراسێن له پارێزگای خۆراسانی شومالی له ئاست بایه‌خ نه‌دانی بێهزیستی به كێشه و گرفته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كه‌مئه‌ندامان خوازیاری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه بوون كه وه‌كوو یارمه‌تی وه‌ری ده‌گرن، هه‌روه‌ها خوازیاری دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، دامه‌زران، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گاڵاڵهی پشتیوانی له كه‌مئه‌ندامان و گه‌ڕانه‌وه‌ی پشكی كه‌مئه‌ندامان بۆ لایه‌حه‌ی بوودجه‌ی وڵات بوون.