ڕۆژی شه‌ممه ٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له ژنانی تێكۆشه‌ری سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان، چالاكیێكیان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی ٢٥ نوڤامبهر، ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ تووندووتیژی دژبه ژنان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی ژنان بۆ هەڵمەتی ٢٥ی نوڤامبهر، لە پارکی نالی له شاری سلێمانی، كۆمه‌ڵێك له ژنانی تێكۆشه‌ر بە دروشمی “هه‌موو ڕۆژ ٢٥ی نۆڤامبه‌ر، هه‌موو ڕۆژ تێكۆشان”، بە پێشەنگایەتی رێكخراوى په‌یوه‌ندیه‌كانى ژنانی “كورد-ڕێپاک”، ئەنجومەنی مه‌جلیسى ژنانى په‌یه‌ده، كۆنگره‌ى ستار، رێكخراوى كوردى فه‌یلى بۆ مافى مرۆڤ، رێكخراوى ژنانى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ى ژنانی كوردستان-عێراق و رێكخراوى گه‌شه‌پێدانى ژنانی كوردستان، کۆبووونەوە. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه جه‌ختیان خسته سه‌ر درێژه‌دان به كار و چالاكییه‌كانیان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و داویان له ژنان و كچانی كۆمه‌ڵگا كرد له ئاست پێشێلكردنی مافه‌كانیان بێده‌نگ نه‌بن.