ڕۆژی هه‌ینی ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی شاری ئیسفه‌هان، زه‌نجیره‌ی ئینسانیان له ده‌ورووبه‌ری چۆمی زایه‌نده‌ڕوود ساز كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان كه‌س به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد خوازیاری بایه‌خ دان به چۆمی زایه‌نده‌ڕوود و ڕێگری كردن له گواستنه‌وه‌ی ئاوی ئه‌و ڕووباره بۆ ناوچه‌كانی دیكه بوون. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، كرانه‌وه‌ی ئاوی زایه‌نده‌ڕوود جه‌وێكی خۆشی به شاری ئیسفه‌هان به‌خشیوه و خه‌ڵك ژیانی خۆیان به‌و ڕووباره‌وه پێناسه ده‌كه‌ن.