ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، “محه‌ممه‌د موخبر” جێگری ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌ردانی پارێزگای خووزستانی كرد و له شاری ئه‌هواز ڕووبه‌ڕووی ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵك بووه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، پاش گه‌یشتنی “محه‌ممه‌د موخبر”،خه‌ڵكانێكی زۆر له‌به‌رده‌میدا كۆبوونه‌وه و به دروشمی “بێ شه‌ره‌ف، بێ شه‌ره‌ف” پێشوازیان لێ‌كرد. ناڕه‌زایه‌تیه‌كان تا ئه‌و ئاسته بوو كه پارێزه‌ره‌كانی ته‌قه‌ی هه‌واییان به‌سه‌ر خه‌ڵك دا كرد. له ڕۆژانی ڕابردوودا، بارینی باران و هاتنی لافاو زیانێكی زۆری به خه‌ڵك گه‌یاند، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان هه‌ڵ نه‌گرت.