به‌پی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای ٨ مانگ زیندان و جه‌ریمه‌ی ماڵی به‌سه‌ر چالاكێكی ئابووری و مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئه‌راك به ناوی “حه‌میدڕه‌زا نه‌جه‌فی” دا سه‌پاندووه.
“حه‌میدڕه‌زا نه‌جه‌فی” له‌و چالاكه ئابووریانه‌یه كه پیشه‌ی بۆ ٦٠ كرێكاری كه‌م داهات ساز كردبوو، له شۆڕشی “ژینا”ش سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی حكوومه‌تی شه‌رمه‌زار و پشتیوانی له خۆپێشانده‌ران كردبوو. ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئهراكهوه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “هاندانی خه‌ڵك بۆ توندووتیژی”، به سێ ساڵ و نیو زیندان مه‌حكووم كرا، به‌ڵام ئه‌و حوكمه له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌راك بۆ ٨ مانگ زیندانی ته‌عزیزی و جه‌ریمه‌ی ماڵی گوردرا.