کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مردنی گوماناوی به‌ندكراوێكی مێرمنداڵ له‌ گرتووخانه‌ی ئیسفه‌هان

مردنی گوماناوی به‌ندكراوێكی مێرمنداڵ له‌ گرتووخانه‌ی ئیسفه‌هان 1

“ئاریه‌ن قوربانی” مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و دانیشتووی شه‌هره‌زای ئیسفه‌هان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌ تۆمه‌تی خواردنی مه‌شروباتی ئه‌لكولی، ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ شێوه‌یه‌ی گوماناوی له‌ به‌ندی كه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی ئیسفه‌هان گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، “ئاریه‌ن” له‌ كاتی دادگاییكردن دا له‌گه‌ڵ قازی په‌روه‌نده‌كه‌ی ده‌مه‌قاڵه‌ی بووه‌ و ڕاسته‌وخۆ هه‌ڕشه‌ی لێكراوه‌. ناوبراو پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ به‌ندی كه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی ئیسفه‌هان به‌ شێوه‌ی گوماناوی گیانی له‌ده‌ستداوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كادری نه‌خۆشخانه ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ “ئاریه‌ن” ژاراوی نه‌بووه‌ و ته‌ندرووست بووه‌، له‌‌حاڵێكدا پاش چه‌ند كاتژمێر وته‌كانیان ڕه‌دكردووه‌ و وتوویانه‌ كه‌ ئه‌و مێرمنداڵه‌ به‌هۆی ژاراویبوون گیانی له‌ده‌ست داوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ به‌كرێگیراوانی ڕژیم نه‌خۆشخانه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه‌ و ڕێگه‌ نادن كه‌س چاوی به‌ ته‌رمی ئه‌و منداڵه‌ بكه‌وێت.