پاڕله‌مانی یه‌كێتی ئورووپا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به زۆرترین ده‌نگ قه‌تعنامه‌یه‌كی دژبه كۆماری ئیسلامی به‌هۆی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ په‌سه‌ند كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نوێنه‌رانی پاڕله‌مانی یه‌كێتی ئورووپا به ٥١٦ ده‌نگی ئه‌رێ، چوار ده‌نگی نا و ٢٧ ده‌نگی بێلایه‌ن، قه‌تعنامه‌یه‌كیان دژبه كۆماری ئیسلامی، به‌هۆی پێشێلكرنی مافی مه‌رۆڤ به تایبه‌ت مافی ژنان له‌لایه‌ن ئه‌و ڕژیمه‌وه په‌سه‌ند كرد. نوێنه‌رانی پاڕله‌مانی ئورووپا هه‌روه‌ها به‌دیلگرتنی شارومه‌ندانی دوو تابعیهتیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و قه‌تعنامه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ڕۆژی ٢٥ی نۆڤامبه‌ر، ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ توندووتیژی دژبه ژنان، په‌سه‌ند كراوه و له به‌یاننامه‌كه‌یدا ناوی كه‌سانێك وه‌كوو “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”، “سپیده قوڵیان”، “گولڕۆخ ئیرایی”، “نه‌سرین جه‌وادی” و “به‌هاره هێدایه‌ت” هاتووه.