شه‌وی چوارشه‌ممه ١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی كارخانه‌ی ڕۆنی “ئۆیلا” له تاكستان له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی ڕۆنی “ئۆیلا” خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ده‌رمانی بوون. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، خاوه‌ن كارخانه به‌بێ هۆكار ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستی به‌شێك له كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌ی كه‌م كردبوو.