کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی “داوود ڕه‌زه‌وی” چالاكی كرێكاری به‌ندكراو بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تاران

گواستنه‌وه‌ی داوود ڕه‌زه‌وی چالاكی كرێكاری به‌ندكراو بۆ نه‌خۆشخانه‌ی

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، “داوود ڕه‌زه‌وی” چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له‌ زیندانی ئێڤین، به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌بێ جلوبه‌رگی زیندان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی كرا.

“داوود ڕه‌زه‌وی” كه‌ به‌ بیانووی به‌رگری كردن له‌ مافی كرێكاران ماوه‌ی پێنج ساڵ حوكمی زیندان تێپه‌ڕ ده‌كات، تووشی چه‌ند نه‌خۆشیه‌ و پێویستی به‌ ده‌رمان له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه‌. ناوبراو چه‌ند جار داوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌بێ جلوبه‌رگی زیندانی كردبوو، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له‌گه‌ڵ ئه‌و داواكارییه‌ دژایه‌تیان كردبوو.