خوێندكارانی كۆلێژی كامپیۆتر له زانكۆی شه‌ریفی تاران ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن له خوێندكارانی زانكۆی به‌هه‌شتی، كلاسه‌كانی ده‌رسیان داخست.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت له زانكۆی به‌هه‌شتی تاران، به ده‌موچاوی پۆشراو و به‌بێ به‌ڵگه و پیناسه له كاتی وتنه‌وه‌ی وانه، هێرشیان كرده سه‌ر خوێندكارانی كچ له نێو كلاسه‌كانی ده‌رس و كارتی دانیشجۆیی ئه‌و خوێندكارانه‌ی حیجابی ئیجباریان تۆڕ دابوو، زه‌وت كرد. له كاردانه‌وه به‌رانبه‌ر به‌و ههڵسووكهوتهی حه‌راسه‌ت، خوێندكارانی زانكۆی به‌هه‌شتی مانیان گرت و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش، خوێندكارانی كۆلێژی كامپیۆتری زانكۆی شه‌ریف به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له خوێندكارانی به‌هه‌شتی، كلاسه‌كانی ده‌رسیان داخست و خوازیاری دابینكردنی ئه‌منیه‌ت بۆ خوێندكاران بوون.