ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه‌كانی یگانی ته‌كاوه‌ری ئینتزامی له شارستانی ته‌به‌س، به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت، ئۆتومبێلی سێ شارۆمه‌ندی به‌لووچیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و هه‌ر سێ سه‌رنشینه‌كه كه دووانیان برا بوون، گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسناوی ئه‌و سێ شارۆمه‌نده به‌لووچه بریتیه له: “سادق عالیزهی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، “حه‌مزه عالیزهی” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ و كه‌سێك به ناوی “توتازهی”، هه‌ر سێ خه‌ڵكی زاهیدان. شایانی باسه كه فه‌رمانده‌ی هێزه ئینتزامییه‌كانی ته‌به‌س بۆ پاساوی ئه‌و جه‌نایه‌ته ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌و سێ كه‌سه مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێ بووه و له تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه ئینتزامییه‌كان كوژراون.