ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، كرێكارانی تازه‌دامه‌زراو له ناوچه نه‌وتیه‌كانی باشووری ئێران بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی تازه‌دامه‌زراوی نه‌وت خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی كارامه، چاكسازی له بواری مه‌عیشه‌ت و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت و كوتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی پێرسۆنێلی نه‌وت بوون.