“ئیسماعیل گرامی” چالاكی كرێكاری خانه‌نشینكراو ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له كاتی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراون له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ڕیفاه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
“ئیسماعیل گرامی” پێشتر و له ساڵه‌كانی ٩٩ و ١٤٠٠ دوو جار له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ئه‌و چالاكه كرێكارییه دواجار له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی بۆ تێكدانی ئاسایشتی نه‌ته‌وه‌یی” به پێنج ساڵ زیندان، ٧٥ زه‌ربه شه‌لاق و دوو ملیۆن تمه‌ن جه‌زای ماڵی مه‌حكووم كرا. مانگی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ و له كاتی ئاگرگرتنی زیندانی ئێڤین، “ژاڵه ڕوحزاد” چالاكی سنفی و هاوژینی “ئیسماعیل گرامی” و كۆمه‌ڵێك چالاكی دیكه به ناوه‌كانی “یاشار ته‌وحیدی”، “ئه‌میرعه‌باس ئازهرموهند”، “ئه‌بۆلفه‌زل نژادفهتح”، “محه‌ممه‌د ئێران نژاد” و “عادڵ گورجی” به لێدان و ئه‌شكه‌نجه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ڕه‌جایی شار گوازرانه‌وه.