ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پاش ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی به‌رده‌وامی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی زیندانی زاهیدان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان به‌شێك له به‌ندكراوانی ئه‌و زیندانه‌یان به مه‌به‌ستی ئه‌شكه‌نجه‌دان بۆ زیندانی كرمان گواسته‌وه.
ڕۆژی ٢٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی كۆمه‌ڵكوژكردنی ناڕازیانی به‌لووچ له ڕۆژی هه‌ینی خوێناوی، هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی و نزیكه‌ی ٥٠٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد كه به‌شێكیان منداڵن. له‌و كاته‌وه بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م زیندانی ناوه‌ندی زاهیدان كۆده‌بنه‌وه و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئازیزانیان ئه‌كه‌ن. ڕۆژی دووشه‌ممه ناونده ئه‌منیه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئه‌و ڕۆژه‌یان بۆ زیندانی كرمان گواسته‌وه و نیگه‌رانی بنه‌ماڵه‌كانی لێكه‌وته‌وه.