به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “ئارمیتا پاویر” خوێندكاری بواری ژیانی سلوولی زانكۆی مه‌ده‌نی ته‌ورێز و یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی “ژینا” كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه، به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئارمیتا پاویر” ١٣ ڕۆژ له‌وبه‌ر له ناڕه‌زایه‌تی به ئه‌شكه‌نجه و ئازاری هێزه‌كانی ڕژیم و ناڕوونی چاره‌نووسی، مانگرتنی وشكی ده‌ستپێكرد و ئێستا ماوه‌ی دوو ڕۆژه ده‌ستی داوه‌ته مانگرتنی ته‌ڕ. ئه‌و چالاكه خوێندكارییه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌زای ته‌ورێز كراوه. “ئارمیتا پاویر” ڕۆژی ٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. ناوبراو ٣٠ خه‌رمانانی ئه‌مساڵ و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی خۆپێشانده‌رانی شۆڕشی ژینا، بۆ جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ته‌ورێز كرا.