ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كه‌مئه‌ندامانی شاری مه‌شهه‌د له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی ژیان، له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی بێهزیستی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئیبراهیمی ڕه‌ئیسی له لایه‌حه‌ی بودجه‌ی ئه‌مساڵدا پشكی بودجه‌ی كه‌مئه‌ندامانی بڕی و ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌وڵه‌ت، ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كه‌مئه‌ندامان و كارمه‌ندانی بێهزیستی لێكهوتهوه. له چه‌ند مانگی ڕابردوودا، كه‌مئه‌ندامانی ئێران به‌رده‌وام له ئاست خراپی دۆخی ژیان، كه‌می ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی وه‌كوو یارمه‌تی پیان ده‌درێت، دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بێبه‌ش بوون له بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی هیچ بایه‌خێكیان پێ نه‌داون.