“ڕاحله ڕاحمی پور” به‌ندكراوی سیاسی پێشوو و له دادخوازانی ده‌یه‌ی شه‌ست، به‌یانی شه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، پاش بانگهشت بۆ دادسه‌اری ئێڤین، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كرا.
“ڕاحله ڕاحمی پور” پێتشر له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندبوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه به‌هۆی نه‌خۆشی ناتوانێت له زیندان بمێنێته‌وه، به‌ڵام بۆهۆی ئه‌و گوشارانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ خاوه‌ن وه‌سیقه‌یان هاوردووه، ڕه‌وانه‌ی زیندان ده‌كرێت. ناوبراو ته‌مه‌نی ٧٢ ساڵه و به بیانووی دادخوازی خوێنی به‌ناحه‌ق ڕژاوی براكه‌ی به ناو “حسێن ڕاحمی پور” كه له ساڵی ٦٢ له‌سێداره درا و به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی برازاكه‌ی كه له نێو زینداندا به‌دونیا هات، به شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه.