ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، “تووماج ساڵحی” هونه‌رمه‌ندی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا، به دانانی وه‌سیقه له زیندانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان ئازاد كرا.
ئه‌كاونتی تایبه‌تی تووماج له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه و نووسیویه‌تی: “تووماج كوڕی ئێران، پاش ٢٥٢ ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه و ئازاری هێزه ئه‌منیه‌كان و ٢١ ڕۆژ مانه‌وه له به‌ندی تاكه‌كه‌سی، ڕۆژی ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد و له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه و خه‌ڵكی ئازادیخوازه‌وه پێشوازی لێكرا.