ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی هه‌ر دوو شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ و “ژن،ژیان،ئازادی”، له چه‌ند شاری ئێران، یادی ئازایزانیان به‌رز ڕاگرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “ئارتین ڕه‌حمانی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئیزه به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه، وێڕای ڕێزگرتن له بیره‌وه‌رییه‌كانی، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای بن. هه‌وره‌ها بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان “وه‌حید داموه‌ر”، “ئیبراهیم كتابدار”، “فه‌رهاد مه‌جده‌م”، “ئارشام ئیبراهیمی” و “نه‌قدعه‌لی ڕه‌مه‌زانی” له قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم له شۆڕشی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٨، وێڕای گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان، له چه‌ند مه‌راسمی جیاجیادا، یادی ئازیزانیان به‌رز ڕاگرت و به‌ڵێنیان دا درێژه به ڕێگای پڕ شانازیان بده‌ن. هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی سه‌ركوتی خوێناوی شۆڕشه‌كانی ٩٨ و “ژن،ژیان،ئازادی”، دایكی هه‌میشه زیندوو “سه‌تار به‌هه‌شتی” له په‌یامێكی ویدیۆیی دا پشتیوانی خۆی له بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان ڕاگه‌یاند.