ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، كرێكارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی زاگرۆس له ئاست نه‌دانی ٤٪ حه‌قی بیمه‌ی پیشه سه‌خت و زیانباره‌كان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكار مه‌شموولی یاسای پیشه سه‌خت و زیانبهرهكان كراوه و ئه‌بێ، مانگانه بڕی ٤٪ حه‌قی بیمه‌ی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی زاگرۆس به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت بكات، به‌ڵام خاوه‌ن شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان ئه‌و ئه‌ركه‌ی بۆیان دیاری كراوه ئه‌نجامیان نه‌داوه و ئێستا كرێكاران بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پێش كاتی دیاریكراو خانه‌نشین بن، تووشی كێشه بوون.