کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی كادری ده‌رمان له‌ چه‌ند شاری ئێران

درێژه‌ی مانگرتنی كادری ده‌رمان له‌ چه‌ند شاری ئێران 1 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له‌ شاره‌كانی ئه‌راك، كاشان و تاران بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ته‌جریشی تاران، نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی ئه‌راك و كادری ده‌رمانی شاری ئاران و بیدگوڵ له‌ شارستانی كاشان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م سیتادی ناوه‌ندی زانكۆی علووم پزیشكی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، پێدانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، دامه‌زراندنی په‌ره‌ستاری نوێ، پێدانی ئیزافه‌كاری، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار و چاكسازی له‌ بواری ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون. شایانی باسه‌ كه هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت له‌ تجریش په‌ره‌ستارێكیان داوه‌ته‌ به‌ر لێدان و له‌ زانكۆی پزیشكی شاهڕوود سه‌رۆكی زانكۆ بێڕێزی به‌ خوێندكارانی به‌شی پزیشكی و په‌ره‌ستاری كردووه‌.