کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دایكی یه‌كێك له‌ قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” له‌ تاران

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢، “سومەیە ساریخانی”، ئەندامی بنەماڵەی دادخوازان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تارانەوە دەستبەسەر کرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سومەیە ساریخانی” دایكی “عیرفان ساریخانی” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی، لە ماڵەکەی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. “عیرفان ساریخانی”، تەمەن ٢٢ ساڵ و دانیشتووی تاران، ٢٦ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠١ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندرا و ڕۆژی ٢٩ی هەمان مانگ به‌دوای ئەشکەنجەدان تەرمەکەی لە نزیک جاجرود دۆزرایەوە. پزیشکی قانوونی کۆماری ئیسلامی هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەم لاوەی “نادیار” و دوای سكاڵای بنەماڵەکەی خۆکوژی ڕاگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان

-

ئیدامه‌ی كارزای نا بۆ ئێعدام له‌ كانادا،ئاڵمان و ئۆتریش

-

كۆبوونه‌وه‌ی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌ زابۆل

-

ناڕه‌زایه‌تی پێرسۆنێلی زانیاری پزیشكی له‌ چابه‌هار

-

ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی توركیا له‌ عه‌فرین

-

برینداربوونی چوار منداڵ له‌ تۆپبارانی ڕۆژئاوای كوردستان

-