ڕۆژی سیشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، “سامان خزرنژاد”، چالاكوانی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری بۆکان دووای تێپه‌ربوونی سێ مانگ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دا، چاره‌نووسی به ناروونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌یه له‌وه‌به‌ر “سامان خزرنژاد” چالاكوانی مه‌ده‌نی شاری بۆكان به تۆمه‌تی “موحاربه” و “بێڕێزی کردن بە پیرۆزییه‌كان” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شۆێنیكی نادیار ڕاگۆیزراوه. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.