کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دیداری چالاكانی سنفی له‌گه‌ڵ “فه‌ریبا ئه‌نامی” له‌ به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی

دیداری چالاكانی سنفی له‌گه‌ڵ فه‌ریبا ئه‌نامی له‌ به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی

ڕۆژی ١ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكی سنفی به‌ خوێندنی سروودی “یاری ده‌بستانی” خۆیان گه‌یانده‌ ماڵی “فه‌ریبا ئه‌نامی” له‌ موعه‌لیمانی دڵسۆزی به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی و پشتیوانیان لێ كرد.

ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌ ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رش به‌ هاوده‌ستی له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی “فه‌ریبا ئه‌نامی”یان له‌سه‌ر كار ده‌ركرد و پله‌ی ڕیزبه‌ندی و ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستی ئه‌و موعلیمه‌ ئازادیخواز و دڵسۆزه‌یان كه‌م كرده‌وه‌. ڕۆژی یه‌كی ڕه‌زبه‌ر تێكۆشه‌رانی سیاسی و مه‌ده‌نی چاویان به‌و موعلیمه‌ دڵسۆزه‌ كه‌وت و پشتیوانییان لێ كرد.