کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ ته‌ته‌ی هه‌ورامان

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ ته‌ته‌ی هه‌ورامان

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ٢٢ی خه‌رمانان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “ده‌ره‌كی” سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان به‌ ناوی “ئه‌حمه‌دعوسمان محه‌ممه‌دیان” به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووی ته‌ته‌ی هه‌ورامان به‌سه‌ختی بریندار كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به‌ كۆڵبه‌رنیووز، “ئه‌حمه‌دعوسمان محه‌ممه‌دیان” له‌لایه‌ن ده‌ست و پایه‌وه‌ فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه‌ و به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بووعه‌لی مه‌ریوان كراوه‌. ناوبراو به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه‌ و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ته‌ندرووستی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.