له ڕۆژانی ڕابردوودا، هه‌شت هاووڵاتی خه‌ڵكی دێهده‌شت له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه بانگهێشت و پاش لێپرسینه‌وه ده‌سبته‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا“، گوشاری ناوه‌نده قه‌زایی و ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر هاووڵاتیان زیادی كردووه و له ڕۆژانی ڕابردوودا به سه‌دان چالاكی مه‌ده‌نی، كرێكاری، مه‌ده‌نی و ژینگه‌یی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له شاری دێهه‌شت هه‌شت كه‌س به ناوه‌كانی “سه‌جاد په‌رویش“، “بابه‌ك ئارمین“، “جابر فرووغی“، “حه‌مید دادڕه‌س، “حه‌مید ده‌ستوانه“، “عیسا فرووغی“، “عه‌لیمحه‌ممه‌د په‌ریشانی“، “جه‌ماڵ عه‌سگه‌ری” و “موحسین ئهفرهنجینان” پاش بانگكرانیان بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
