ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانان، “فوئاد حسێن” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.
“فوئاد حسێن” سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ هێرشكردنه سه‌ر حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات ڕایگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران واژۆیان كردووه، حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سنووره‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ ناوندی عێراق و له نێو كه‌مپه‌كان دا دوور خراونه‌ته‌وه. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی ده‌وڵه‌تی عێراق به بڕگه‌كانی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه پێبه‌ند بووه و هه‌نگاو به هه‌نگاو جێبه‌جێ ده‌كات، ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: هیواداره كه كۆماری ئیسلامیش چی تر ڕێز له سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرێت و گیانی هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته نه‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
