ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی شاره‌داری شاری “مه‌شهه‌د” له ناڕه‌زایه‌تی جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ێكیان ڕیك خست.
به‌وته‌ی كرێكاران، له مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵه‌وه هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایێكیان وه‌رنه‌گرتووه و خاوه‌نكار له پێدانی داخوازییه‌كانیان خۆ ده‌بوێرێت. له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه به‌ڵام تا به ئێستا هیچ یه‌ك له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی بایه‌خیان به كێشه و گرفته‌كانیان نه‌داوه.
