به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، سزای له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌وانه به‌ندكراوێكی به‌لووچ به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانی ناوه‌ندی زاهیدان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێكی به‌لووچ به‌ناوی “محه‌ممه‌د ناڕوویی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و خه‌ڵكی جاده‌ی كۆنی زاهیدان كه له ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، هاوڕێ له‌گه‌ڵ دوو به‌ندكراوی دیكه‌ی خه‌ڵكی بیرجه‌ند كه ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه له زیندانی ناوه‌ندی زاهیدان له سێداره دراوه.