به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی توركیه، نه‌خۆشی گاڵ له نێو ژنانی زیندانی سینجان گشتگیر بووه و به‌رپرسانی زیندان هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ پاراستنی گیانی به‌ندكراوان هه‌ڵ نه‌گرتووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له ڕێگه‌ی نامه‌ی یه‌كێك له به‌ندكراوانی ژنی نێو زیندانه‌وه بۆ میدیاكان نێردراوه، نه‌خۆشی گاڵ سه‌ره‌تا له ڕێگه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی له به‌شی ئاشپه‌زخانه و كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ دا كاریان كردووه گوازراوه‌ته‌وه بۆ به‌شه‌كانی دیكه و له ئێستا دا زۆربه‌ی ژنانی به‌ندكراوی ئه‌و زیندانه كه به تۆمه‌تی چالاكی سیاسی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه بوون و به‌رپرسانی زیندان له دابینكردنی ئیمكاناتی درمانی و بێهداشتی خۆده‌بوێرن.
