ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی خەرمانان ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی هاوڕێ سەدیق کەمانگەر یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان و بزووتنەوەی کۆمۆنیستی لە ئێرانە. كاتژمێر ٢ی به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی ١٣ی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٦٨، هاوڕێ سه‌دیق كه‌مانگه‌ر ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه، یەکێک لە یەکەم تێکۆشەران و هەڵسووڕاوانی سەرەتاکانی شکڵ‌گرتنی کۆمەڵە، ئەندامی کانوونی پارێزەرانی ئێران، ئەندامی شۆڕای شاری سنە، وتەبێژی جەسوور و و بەتوانای بزووتنەوە و خەباتی ڕادیکاڵی جنووبی کوردستان. له حاڵێكدا كه خه‌ریكی نووسینی وتارێك بوو بۆ ده‌نگی شۆڕشی ئێران، ڕادیۆ كۆمه‌ڵه، له كرده‌وه‌یه‌كی جینایه‌تكارانه‌دا له لایه‌ن خائین و به‌كرێگیراوێكی كۆماری ئیسلامییەوە هێرشی كرایه سه‌ر و گیانی به‌ختكرد.
هاوڕێ سدیق ساڵی ١٣٢٥ی هه‌تاوی له ئاوایی ئافریانی سه‌ربه شاری كامیاران له‌دایكبوو. قۆناغی خوێندنی سه‌رتایی تا دواناوه‌ندیی له كامیاران و كرماشان تێپه‌ڕاند. له ساڵی ١٣٤٤ ڕۆیشته زانكۆی تاران و ساڵی ١٣٥٠ی هه‌تاوی بڕوانامه‌ی كارناسیی باڵای له زانكۆی زانسته سیاسییه‌كان وه‌رگرت. له ساڵه‌كانی ده‌یه‌ی ١٣٥٠ی هه‌تاوی به له‌به‌رچاوگرتنی ناكۆكیی نێوان جووتیاران و خه‌ڵكی ئاوایی دارسێرانی مه‌ریوان له‌گه‌ڵ مالک و فێئۆداله كورده‌كان، كه شكڵی خه‌باتێکی جه‌ماوه‌ریی به‌خۆ گرتبوو، هاوڕێ سەدیق وه‌ك پارێزه‌ر، دیفاعی له مافی جووتیاران كرد. هه‌روه‌ها له مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ٥٧ی هه‌تاوی بۆ پشتیوانی له مانگرتن له‌خواردنی به‌ندكراوانی سیاسی له زیندانی سنه، یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له به‌رامبه‌ر بینای دادگوسته‌ریی ئه‌و شاره ڕێكخست.
سەدیق كه‌مانگه‌ر سیمای دره‌وشاوه و خه‌باتكار و به ئه‌زموونی بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی، یه‌كێك له به‌ناوبانگترین و خۆشناوترین ڕێبه‌رانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك و بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان، ئاژیتاتۆر و وته‌بێژی هه‌ڵكه‌وتووی جه‌ماوه‌ریی بوو. له پتر له چوار ده‌یه بەر لە گیانبه‌ختكردنییه‌وه، خه‌بات له ڕێگای ڕزگاریی چینی كرێكاری كردبووه ئامانجی ژیانی خۆی و له‌مه‌وبه‌دوا ژیانی پڕله هه‌ڵسووڕانی له‌گه‌ڵ خه‌باتی كۆمۆنیستی و شۆڕشێگڕانه تێكههڵكێشرا. ده‌ستپێكی خه‌باتی ڕێكخراو، له‌ناو ڕێكخراوی نهێنی كۆمه‌ڵه له یه‌كه‌مین مانگه‌كانی دامه‌زرانیه‌وه، ده‌ركه‌وتن وه‌ك ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی له سه‌رده‌می شۆڕش دژبه ڕژیمی شا، بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین به‌یانییه وه‌ك وته‌بێژی ناوه‌ندی پارێزه‌رانی ئێران، بوون به ڕێبه‌ر و وته‌بێژی به‌ره‌ی ڕادیكاڵی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه له به‌رامبه‌ر كۆنه‌په‌رستانی خۆجێیی و ئایینی له جنووبی كوردستان، بوون به ڕێبه‌ری جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو له شاری سنه، پاشان دره‌وشانه‌وه‌ی وه‌ك زمانی پاراو و ئاگرینی خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیو دژبه ڕژیمی تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی ئیسلامی له جه‌ره‌یانی نه‌ورۆزی خوێناوی سنه و له شۆڕای شۆڕشگێڕ‌ی ئه‌و شاره، پێناسه‌كرانی له‌گه‌ڵ داخوازیی و بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی خه‌ڵكی هه‌ژار و زه‌حمه‌تكێشی شار و گوندەکانی كوردستان، به‌شداریكردن له نه‌به‌ردی شۆڕشگێڕانه له كوردستان وه‌ك فه‌رمانده‌ی نیزامی، سه‌رپه‌رشتی و به‌ڕێوه‌به‌ریی ده‌نگی شۆڕشی ئێران ڕادیۆ كۆمه‌ڵه، كه خۆی یه‌كێك بوو له نووسه‌ران و وتاربێژانی به‌ناوبانگی ئەو ڕادەیە، به‌شداریكردن له چالاكییه جۆراوجۆره سیاسی و ته‌شكیلاتییه‌كان وه‌ك ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه، به‌شێك له كارنامه‌ی سیاسیی پڕباری هاوڕێ سەدیق كه‌مانگه‌ر پێكدێنن.
ڕق و کینەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە هاوڕێ سەدیق کەمانگەر، جگە لە ترس و خۆفی ئەوان سەبارەت بە پێگەی کۆمەڵایەتی و خەباتکارانەی، دەگەڕێتەوە بۆ بەهار و نەورۆزی خوێناوی شاری سنە. هاوڕێ سدیق لە کۆبوونەوەیەکدا لە شاری سنە، کە نزیکەی سەرجەم بەرپرسە پلە یەکەمەکانی کۆماری ئیسلامی جگە لە خومەینی، تیایدا بەشداربوون، لێبڕاوانە دیفاعی لە خەڵکی کوردستان و داواکارییەکانیان کرد، جینایەتی فەرماندەکانی پادگانی سنەی بەهۆی ئەوەی کە دانیشتوانی بێ دیفاعی شارەکەیان بە ئامانج گرتبوو، بە تووندی مەحکووم کرد و ڕاشکاوانە ڕووی لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کرد و وتی: “بەڵێ، من، سەدیق کەمانگەر، وەک بەرپرسی شۆڕای شار، بە مەبەستی بەرگریکردن لە خەڵکی شارەکە، فەرمانی چەک کردنی پادگانی ژاندارمەریم دەرکردووە“. هەر لەو کاتەوە بەرپرسە ورد و درشتەکانی کۆماری ئیسلامی ڕق و کینەیان لە دژی سەدیق کەمانگەر لەدڵ گرت و بەردەوام لە فکری پیلانگێڕیدا بوون بۆ لەناوبردنی جەستەیی ئەو. بەداخەوە ئەو پیلانگێڕییە سەرەنجام لە ١٣ی خەرمانان و دوو ڕۆژ دوای وتارە مێژووییەکەی لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران‌دا، بەکردەوە دەرهات. یادی ئازیزی هاوڕێ سەدیق کەمانگەر، زمانی ئاگرینی جەماوەری ڕاپەڕیو، موبەلغ و ئاژیتاتۆری کۆمۆنیست، ڕێکخەری بەرجەستە و فەرماندەی بەتوانا و لێهاتووی نیزامی، بۆ هەمیشە لە دڵماندا زیندوو دەمێنێتەوە.