کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی هه‌زاران كه‌سی خه‌ڵكی ئه‌رمه‌نستان دژبه‌ ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان

كۆبوونه‌وه‌ی هه‌زاران كه‌سی خه‌ڵكی ئه‌رمه‌نستان دژبه‌ ده‌وڵه‌تی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١١ی خه‌رمانان، هه‌زاران شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی ئه‌رمه‌نستان له‌ شاری ئیره‌وان كۆبوونه‌وه‌ و دژبه‌ دانانی ئابلۆقه به‌سه‌ر ناوچه‌ی لاچین له‌لایه‌ن وڵاتی ئازه‌ربایجانه‌وه‌ خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌و‌ڵتی ئازه‌ربایجان پاش دوایین شه‌ڕی له‌گه‌ڵ وڵاتی ئه‌رمه‌نستان، ناوچه‌ی قه‌ره‌باغی داگیر كرد و ڕێوڕه‌وی لاچینی داخست، به‌هۆی ئه‌و ئابلۆقه‌ی ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان خستوویه‌ته‌ سه‌ر دانیشتووانی ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ، به‌ هه‌زاران كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان كه‌وتووته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و ئازه‌ربایجان ڕێگه‌ نادات خۆراك و ده‌رمان بۆ خه‌ڵكی ئه‌رمه‌نی قه‌ره‌باغ هه‌نارده‌ بكرێت.