شه‌وی چوارشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌رمانان، قه‌تارێك به خێرایی ١٦٠ كیلۆمتر له باكووری ئیتالیا خۆی كێشا به ٧ كرێكاری به‌شی نۆژه‌نكردنه‌وه و پێنج كه‌سیانی كوشت.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئیتالیا، ٧ كرێكار له شیفتی شه‌و دا سه‌رقاڵی نۆژه‌نكردنه‌وه هێڵی ئاسن بوون به‌ڵام قه‌تارێك به خێرایی ١٦٠ كیلۆمتر خۆی پیاندا كێشا و پێنج كرێكاری كوشت، هه‌روه‌ها دوو كرێكار به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.
