ڕۆژی سیشه‌ممه ٧ی خه‌رمانان، به هه‌زاران كه‌س له شاره‌كانی باشووری سوریا بۆ چه‌ندمین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به خراپێ دۆخی ژیان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی به‌شارئه‌سه‌د بوون.
ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی باشووری سوریا پاش چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی به‌نزین ده‌ستی پێكرد و ورده ورده بۆ شاره‌كانی ده‌رعا و ده‌یره‌زور ته‌شه‌نه‌ی كرد. ناڕازیان خۆازیاری چونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی سه‌ر به ئێران و تۆركیه له سوریا و ده‌ست له‌كار كیشانه‌وه‌ی به‌شارئه‌سه‌د و به‌رێوه چونی هه‌ڵبژاردنی ئازاد له ژێر چاودێری ڕیكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوون.
