ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی خه‌رمانان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: به هیچ شێوه‌یه‌ك واده‌كه‌ی داماڵینی چه‌ك و گواستنه‌وه‌ی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ ناوچه‌كانی دیكه درێژ ناكه‌نه‌وه و ده‌وڵه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا ٢٨ی خه‌رمانان ماوه‌یان هه‌یه ڕێكه‌وتننامه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن.
“ناسر كەنعانی” وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: لەگەڵ عێراق رێككەوتوین بۆ داماڵینی چەك و داخستنی بارەگای حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات لە هەرێمی كوردستان. لەسەر بنەمای ئەو بەڵێنانەی حكومەتی عێراق داویەتی، له مانگی خه‌رمانان دا پرۆسەی داماڵینی چەك لە گرووپه چه‌كداره‌كان ئەنجام دەدرێت و لە بارەگا سەربازییەكان دەكرێنە دەرەوە و دەخرێنە ئەو سەربازگانەی عێراق دەستنیشانیان دەكات. هه‌روه‌ها بە حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان راگەیەندراوە: دەبێت ناوەڕۆكی رێككەوتنەكە جێبەجێ بكەن، بەهیچ شێوەیەك وادەكەی درێژناكرێتەوە و رۆژی ٢٨ی خه‌رمانان كۆتایی دێت.
