به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی خه‌رمانان، هێزه‌كانی سپای پاسداران له نزیك گوندی “چۆمان”ی بانه بازگه‌ی پشكنینیان دانا و ئازاری خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یان دا.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ئه‌و بڕیاره به فه‌رمانی سه‌رۆكی پاسكای “گڵه‌سوور” و به “هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پاسگای “چۆمان” دراوه. زۆربه‌ی ناڕازیان خه‌ڵكی كه‌شاوه‌رز و دانیشتووانی گوندی “چۆمان” بوون كه ده‌یانویست له سه‌ر زه‌ویه كشتووكاڵییه‌كانیان به‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵ یان له شاره ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو دێ به‌ڵام، هێزه‌كانی ڕژیم ڕێگه‌یان پێ گرتوون و چه‌ند كاتژمێر ئازاریان داون.
