کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دانانی كامێرای چاودێری له‌ گۆڕستانی ئایچی سه‌قز و شاری سنه‌

دانانی كامێرای چاودێری له‌ گۆڕستانی ئایچی سه‌قز و شاری سنه‌ 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٥ی مانگی خه‌رمانان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم كامێرای چاودێرییان له‌ گۆڕستانی “ئایچی سه‌قز” و شۆینه‌ هه‌ستیاره‌كانی شاری سنه‌ دامه‌زراند.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ناوەندە حکوومەتییەکان لەژێر ناوی ” پاراستنی شار”  کامێرای چاوەدێری و سیخۆڕییان لە دەوروبەری گۆڕستانی “ئایچیی شاری “سەقز” و بەتایبەت لە نزیک گۆڕی “ژینا ئه‌مینی” دامه‌زراندوه‌ و له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ‌ شۆینه‌ هه‌ستیاره‌كانی شاری سنه‌ وه‌ك ” كه‌مه‌ربه‌ندی ٢٥” و “نایسه‌ر” كامێرای شاراوه‌یان داناوه‌.