“ره‌فیق سه‌لیمی” چالاكۆانی كرێكاری له لایه‌ن دادگای ئینقلابی سنه به ده ساڵ زیندان ته‌عزیری مه‌حكوم كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ره‌فیق سه‌لیمی” كه پێشتر له ٧ی مانگی سه‌رماوه‌رز، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندیخانه‌ی سنه گۆازرایه‌وه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی خه‌رمانان، له‌لایه‌ن دادگایی ئینقلابی شاری سنه به تۆمه‌تی بی بنه‌مای “دروستكردنی گروپێ نایاسی دژ به ئاسایشی وڵات” به ١٠ ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا. جێگایی ئاماژه‌یه كه به هۆی لیدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی ناوبراوه له زیندان گوێی چه‌پی و شانی به‌سه‌ختی بریندار بووه.