ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی خه‌رمانان، كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی میلادی تاران دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له مه‌حه‌وه‌ته‌ی نه‌خۆشخانه كۆبوونه‌وه.
په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی میلاد ده‌ڵێن: به‌ڵێنی وه‌زیری بێهداشت له سه‌رده‌می نه‌خۆشی كۆڕۆنا بۆ گۆڕینی دۆخی پیشه‌ییان جێبه‌جێ نه‌كراوه و به‌هۆی كه‌می ته‌عرفه و له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا له دۆخێكی خراپ دا ده‌ژین و خۆازیاری جێبه‌جی كردین داواكاریه‌كانمانین.