ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی خه‌رمانان، بۆ هه‌وته‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دانیشتووانی شاره‌كانی سۆوه‌یدا، ده‌رعا، حه‌له‌ب و ده‌یره‌زووری سووریه دژبه ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی، ئاو و كاره‌با خه‌ڵكی شاره‌كانی سۆوه‌یدا،ده‌رعا، حه‌له‌ب و ده‌یره‌زوور ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕۆژ له دوای ڕۆژ ئاستی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی دژبه ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د په‌ره ده‌ستێنێت. خه‌ڵكی ناڕازی خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزكانی توركیا و ئێران له سووریه بوون. ناڕازیان له دروشمه‌كانیان دا ڕایانگه‌یاند: “بەشار ئەسەد، ئیخوان موسلمین و ئیتیلافی بەناو ئۆپۆزسیۆنی سوریا هه‌موو برای یه‌كترن و لە هەمان ڕێبازی پیسن”، “بۆ خەڵکی عەفرینی داگیرکراو، لەگەڵ هەر زەیتونێک عەفرینیەک لەدایک دەبێت و مەحاڵە زیتون کۆتای پێبێت. لە سووەیداوە بۆ عەفرینی داگیرکراو” و “به‌رخۆدان ژیانه”. شایانی باسه كه “مه‌زڵووم عه‌بدی” فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: “ئەو دروشمە نەتەوەییانەی لە سوەیدا بەرز دەکرێنەوە، دەربڕینی زیندوویی گەلی سوریایە کە هەوڵی گەڕاندنەوەی ناسنامەی نەتەوەیی خه‌ڵكی كوردی سوریا و کۆتاییهێنان بە داگیرکاری و ئازارەکان دەدەن و جەخت لەسەر پێویستی گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی دەکەنەوە کە کۆتایی بە قەیرانە بەردەوامەکان بێنێت”.
