کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری دیكه‌

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند 3

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٥ی خه‌رمانان، به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شاری كرماشان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شاره‌كانی كرماشان، ئه‌هواز، شووش، شووشته‌ر، كه‌رخه و حه‌فت ته‌په‌ دژبه‌ خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت خۆپێشاندانیان كرد. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.