ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژینگه‌ی گوندی “نگڵ” له هه‌ڵمه‌تێك دا ده‌ورووبه‌ری ئه‌و ناوچه‌یان له زبڵ و خاشاك پاك كرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و چالاكییه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان به‌ڕێوه چووه و ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه و ژماره‌یك له خه‌ڵكی خۆبه‌خش به‌شداریان تێدا كردووه. چالاكوانان پاش كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاكی گونده‌كه، یادی شه‌هیدانی ژینگه‌یان به‌رز ڕاگرت و داوایان له هاووڵاتیان كرد، بایه‌خ به ژینگه و سرووشتی كوردستان بده‌ن.
