به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی خه‌رمانان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له ترسی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵك له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره جێگیر كران.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ڕۆژی یەکشەممە، هێزەکانی سپای پاسداران و مه‌ئموورانی ئینتزامیی حکوومەت لە مه‌یدانی ئێقباڵی سنە جێگیر بوون و دۆخێکی میلیتاریزەیان بەسەر شاركه‌دا زاڵ کرد. له ڕۆژانی ڕابردوودا زۆر ڕاپۆرتی هاوشێوه له شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان به ده‌ستمان گه‌یشت كه هه‌موو باسیان له ترسی ڕژیم له ده‌ستپێكی شه‌پۆلی دووهه‌می شۆڕشی “ژینا” ده‌كرد.
